چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، ده‌یان گولله هاوه‌ن و موشه‌کیان بۆ نیشته‌جێی ئیسرائیلیه‌کان له که‌رتی غه‌ززه هه‌ڵداوه و ئه‌مه‌ش سه‌رپێچی کردنه له‌و ئاگربه‌ستنه‌ی له دوو ڕۆژ له‌مه‌و به‌ردا ڕاگه‌یه‌ندرا. ئه‌م توند و تیژییه‌ش فشار له‌سه‌ر سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس پتر ده‌کات تاوه‌کو هه‌نگاوی زیاتر له دژی چه‌کداره‌کان بنێت.
حه‌ماس ده‌ڵێت چه‌کداره‌کانیان 46 گولله هاوه‌ن و موشه‌کیان بۆ نیشته‌جێکانی که‌رتی غه‌ززه‌ی نزیک ناوچه ئیسرائیلیه‌کان هه‌ڵداوه. له‌شکری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت 17 گولله هاوه‌ن بۆ نیشانه ئیسرائیلیه‌کان هه‌ڵدراوه، به‌ڵام هیچ قوربانیه‌کی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه.
حه‌ماس ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه به مه‌به‌ستی گرفت خستنه به‌رده‌م سه‌رۆک عه‌باس یاخود بڕیاری ئاگربه‌ستنه‌که‌ی نیه که له ماوه‌ی لوتکه دوو ڕۆژییه‌که‌ی شه‌ره‌م ئه‌لشێخ له میسر ڕاگه‌یه‌ندرا.
قسه‌که‌ری حه‌ماس له غه‌ززه موشیر ئه‌لمسری به ڕادیۆی ئیسرائیلی گوتوه گروپه‌که‌یان ده‌یه‌وێت یارمه‌تی سه‌رۆک عه‌باس بدات به‌ڵام به‌رامبه‌ر به کرداری ئیسرائیلیه‌کانیش بێ ده‌سه‌ڵاتانه ڕاناوه‌ستن. هه‌مان قسه‌که‌ر گوتی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کوشتنی پیاوێکی فه‌له‌ستینیه که له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ته‌قه‌ی لێکرابوو و گیانی له ده‌ستدا.
ئیسرائیلیش له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی پێنج شه‌ممه، کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دانوسانده‌ره فه‌له‌ستینیه‌کان دواخست که بڕیاربوو له دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا به‌ڕێوه بچێت.