له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، یه‌كه‌م گه‌شتی ئه‌زمونی فڕۆكه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراقه‌وه ده‌ستی پێكرد.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - ئیداره‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌توانن له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بڕۆن.
له یه‌كه‌م گه‌شتیشدا 23 كه‌س سوار بووه و به نرخی 450 دۆلار به‌ره‌و ئوردون ڕۆیشتوون.
بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه كه په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێره‌وه بۆی ڕه‌وانه كردووین.