ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دوو هێرشی جودا كراوه‌ته سه‌ر پۆلیسی عێراقی و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 26 كه‌س كوژروه و ژماره‌یه‌كی زۆری تریش بریندار بوون.
یه‌كێك له هێرشه‌كان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری موسڵ له باكوری عێراق ڕوویداوه كاتێك كه هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به پشتێنێكی پڕ له كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه خۆی كردووه به ناو گروپێكی ئه‌فسه‌ر و پۆلیس و یانزده‌ی لێ كوشتن.
له شاری به‌عقوبه‌ی باكوری به‌غداش، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیس نزیكه‌ی 15 پۆلیس كوژراوه.
گروپی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی سه‌ر به ئه‌لقاعده‌ش له عێراق له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی سه‌ر به گروپه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه و به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و دوو هێرشه نیشانداوه.