شیعه ئاینزاكانی عێراق له پێشه‌نگی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدان كه ڕاگه‌یه‌ندراون هه‌ر چه‌نده‌ش یاخی بووان هێرش و په‌لاماره‌كانی خۆیانیان زیاد كردووه.
لیستی هاوپه‌یمانێتی عێراقی یه‌كگرتوو كه له ژماره‌یه‌ك كاندید پێك هاتووه و له‌لایه‌ن ئایه‌توڵلا عه‌لی ئه‌لسیستانی ڕێبه‌ری ڕوحانی شیعه ئاینزاكانه‌وه پشتتیوانی ده‌كرێت نزیكه‌ی له سه‌دا حه‌فتا ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه.
ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له سه‌ر بنچینه‌ی ئامار كردنی یه‌ك ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار ده‌نگ بووه. واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاكامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن له هه‌ژده پارێزگاكه‌ی عێراقدا هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.
له ماوه‌ی چل و هه‌شت كاتژمێری ڕابردوودا جموجۆڵی یاخی بووان زۆر زیادی كردووه و زنجیره‌یه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر پۆلیسی عێراقی و ووڵاتیانی سڤیل و هه‌روه‌ها له‌شكری ئه‌مریكاش. ئه‌و هێرشانه‌ش بونه‌ته مایه‌ی كوژرانی به‌لانی كه‌مه‌وه سی كه‌س.