كاربه‌ده‌ستان له عێراق ده‌ڵێن دوو یاریده‌ده‌ری نزیكی تیرۆریستی ئوردنی ئه‌بو مسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ده‌ستگیر كراون.
ڕاوێژكاری باڵای ئاسایشی عێراقی كازم داوود ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌غدا به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و پیاوانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندامانی گروپی زه‌رقاوییان ده‌كرد كه به‌خۆیان ده‌ڵێن ئه‌ل قاعیده‌ن له عێراق.
به‌ڕێز داوود هه‌ندێ ورده‌كاری دا له سه‌ر گیراوه‌كان به‌ڵام گوتی یه‌كێك له‌وان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكیه‌كان گروپی ملیتانه‌كان ده‌كرد له به‌غدا.
شایانی باسه ئه‌بو مسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی گروپه‌كه‌ی تاوانبار كراون به زۆربه‌ی هێرشه كوشنده‌كان و ڕفاندنی بارمته‌كان له عێراق.
و هه‌ڕه‌شه‌ی داوه كه توندوتیژی زۆرتر بكات بۆ ڕێگرتن له هه‌ڵبژارتنی نیشتمانی عێراقدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه.