یاخیبوانی عێراق له پێناو تێكدانی بارودۆخی ووڵات له پێش هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، هێرشیان كردۆته سه‌ر لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له شه‌نگال نزیك شاری موسڵ. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا 15 كه‌س كوژراوە و ژمارەیه‌كی دیكه بریندار بووە.
هاوكات له نزیك شاری كه‌ركوك له باكوری عێراق دوو ئۆتۆمبیل ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی نۆ كه‌س.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروەیی له كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.