خۆ ناونوسین بۆ به‌شداربوونی ڕەوەندە عێراقیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30/1 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی عێراقی له ئارادایه.
ژنه كوردێكی دانیشتوی ووڵاتی ئوستورالیا یه‌كه‌م كه‌سه له دەرەوەی ووڵات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆی ناونوس بكات.
له ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاش، هه‌زارەها عێراقی له پێنج شاری جودا خۆیان ناونوس بكه‌ن... له‌و شارانه‌ش ( دیترۆیت، لۆس ئه‌نجلس، ناشڤڵ، شیكاغۆ و واشنتۆن).
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بنكه‌كانی خۆ ناونوسینی دەنگداران له 12 ووڵاتی دیكه‌ی جیهاندا كرایه‌وە له‌وانه ئوردون و به‌ریتانیان.
ئه‌م پرۆسه‌ی خۆ ناونوسین كردنه بۆ ماوەی حه‌وت ڕۆژ واتا تاوەكو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 23/1/2005 به‌ردەوام دەبێت.
عێراقیه‌كانی دەرەوەی ووڵاتیش دەتوانن له 28/1 - 30/1 دەنگی خۆیان به كاندیدەكان بدەن واتا پرۆسه‌ی دەنگدانه‌كه بۆ ماوەی سێ ڕۆژ به‌ردەوام دەبێت. له هه‌مان ڕۆژی داخستنی بنكه‌كانی دەنگدان له عێراق، بنكه‌كانی دەرەوەی ووڵاتیش دادەخرێن.
ڕێكخه‌رانی پرۆسه‌كه باوەڕ دەكه‌ن نزیكه‌ی چوار ملیۆن عێراقی له هاندەران كه مافی دەنگدانیان هه‌یه، دەنگی خۆیان بدەن.
هه‌ر له بارەی چۆنێتی به‌ڕێوەچوونی پرۆسه‌ی ناونوسین كردنه‌كه، هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری چه‌ند پرسیارێكی ئاڕاسته‌ی هاوكار نه‌شوان كاڵێ كرد كه ئامادەی بنكه‌كانی خۆ ناونوسه‌كانی واشنتۆنی پایته‌خت بوو.
بۆ گوێگرتن له‌و پرسیار و وەڵامانه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.