سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كۆفی ئه‌نان له ناوچه‌ی ئاچێی ئه‌ندەنوسیایه و سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووە كه به شێوەیه‌كی زۆر توند به‌هۆی كارەساتی سونامی 26 ی مانگی دوانزدەی ڕ‌ابوردووە زیانیان پێگه‌یشت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش له دوو ڕۆژ پاش سه‌ردانه‌كه‌ی كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا هات كاتێك كه سه‌ردانی ناوچه كه‌نارییه‌كانی ئاچێی كردوو به یه‌كێك له كارەساته وێرانكارییه هه‌رە خراپه‌كانی مێژووی له قه‌ڵه‌مدا.
به‌ڕێز ئه‌نان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا له ماوەی لوتكه‌كه‌ی جه‌كارتا به كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وەیی گوت پێویسته دەستبه‌جێ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له یارمه‌تی بۆ قوربانیانی سونامی خه‌رج بكرێت.
كارمه‌ندانی فریاگوزاری دەڵێن یه‌كێك له مه‌ترسیه هه‌رە گه‌ورەكان ئه‌وەیه كه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی سك چوون و هه‌وبوون بوون چارەسه‌ر نه‌كرێن، ئه‌وا ژیانیان دەكه‌وێته مه‌ترسیه‌وە.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دەڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا چارەسه‌ر نه‌كرێت، له‌وانه‌یه به‌هۆی بڵاوبونه‌وەی نه‌خۆشی ژمارەی قوربانیه‌كان ببێته دوو ئه‌وەندەی 150،000 هه‌زار كه‌سه‌كه‌ی ئێستا.
قسه‌كه‌رێكی ئاژانسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ كاروباری به‌رەوپێشچوونی نێونه‌ته‌وەیی به دەنگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند كه‌وا تیمێكی پزیشكی شارەزای ئه‌مه‌ریكی به‌رەو باندا ئاچێی پایته‌ختی ناوچه‌ی ئاچێی ئه‌ندەنوسیا به‌ڕێكه‌وتووە تاوەكو پێداویستیه گرنگه‌كان بۆ چارەسه‌ركردنی ڕزگاربوان بگه‌یه‌نرێته ناوچه‌كه.