حه‌وت له‌و سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیانه له كاتی نۆبه‌داریدا كوژران كاتێك كه ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له شه‌قامێكی به‌غدا به‌ر كه‌رەسته‌یه‌كی ته‌قینه‌وەی دانراو كه‌وت.
له خۆرئاوای به‌غداش، له پارێزگای ئه‌نبار دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە له كاتێكدا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایشیان جێبه‌جێ دەكرد.
ئه‌م هێرشانه له كاتێكدا هات كه سه‌رۆك وە‌زیری كاتی عێراق ئه‌یاد عه‌للاوی كانونی ته‌نگه‌تاوی بۆ مانگێكی تر درێژكردەوە. بۆ ماوەی دوو مانگ بوو... ئه‌و بڕیارە كاری پێدەكراو ڕێگه‌ی به حكومه‌ت دابوو له هه‌ر كاتێكدا كه پێویست بكات هاتوچۆ له نێوان شارەكاندا قه‌دەغه بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا، ڕۆژنامه‌ی ئازادی فه‌رەنسا دەڵێت خه‌می سه‌لامه‌تی په‌یامنێرەكه‌ی به‌غدایان فلۆرێنس ئوبێناس و وەرگێڕەكه‌یه‌تی كه بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەبێت، هیچ دەنگ و باسێكیان نه‌بووە.