له شه‌وی 4/5 ی مانگی یه‌ك و دوای كاتژمێر دوانزدەی نیوەشه‌و، ژمارەیه‌ك له هه‌لیكۆپته‌ری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گه‌مارۆی گهڕەكی سهیداوەیان دابوو.
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه دابه‌زی بوون ڕێگه‌یان نه‌دابوو به‌وەی كه كه‌س لێیان نزیك ببێته‌وە و ههڕەشهی تهقهكردنیان كردبوو.
له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا چوار خوێندكاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین بریندار بوو.
كه‌ریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان ئیدارەی هه‌ولێر له‌م بارەیه‌وە به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردبۆوە و گوتوبوی ئه‌م كارە به هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزەكانی ئاسایش‌دا نه‌كراوە و به‌و بیانووە ئه‌نجام دراوە كه گوایا گومانلێكراوێكی تیرۆرست له یه‌كێك له ماڵه‌كانی ئه‌و گهڕەكهدا خۆی حه‌شار داوە.