كارمه‌ندانی فریاگوزاری له باشوری ئاسیا پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ كاتدا دەكه‌ن. هاوكات نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان هۆشداری ئه‌وە دەدات كه ژمارەی قوربانیه‌كان له‌وەی هه‌فته‌ی ڕابوردوو زیاترێك دەبێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئاوی پاك و كه‌رەسته‌ی پێویست نه‌گه‌یه‌نرێته ڕزگاربوانی كارەساتی سونامی.
هه‌وڵه‌كانی فریاگوزارییه نێونه‌ته‌وەییه‌كانیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كێشه‌ی تێكه‌وت كاتێك كه فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌رەكی دوورگه‌ی سوماترای ئه‌ندەنوسیا بۆ ماوەی چه‌ند سه‌عاتێك داخرا پاش ئه‌وەی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا... فڕۆكه‌یه‌ك به‌ر گامێشێكی ناو ئاو كه‌وتووە.
ئێستاكه فڕۆكه‌خانه‌ی باندا ئاچێ پاك كراوەته‌وە و كێشه‌كه چارەسه‌ر كراوە و ئه‌فسه‌رێكی دەسته‌ی فریاگوزاری له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش گوتوبوی ئه‌و ڕووداوە له كاتێكی زۆر خراپ‌دا ڕوویدا.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش گوتویه‌تی نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌سی ناوچه‌كه ڕووبه‌روو مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی كۆلێرا و نه‌خۆشی تر دەبن كه به‌هۆی پیسی ئاوی خواردنه‌وە په‌یدا دەبێت.
ئاژانسه ئه‌مه‌ریكیه‌كان برینداربوونی 500،000 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كارەساته‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردووەوە دەخه‌مڵێنێت كه هه‌موویان پێویستیان به چارەسه‌ركردنی پزیشكی هه‌یه.
تاوەكو ئێستا سه‌رئه‌نجامی قوربانیه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتۆته 145،000 هه‌زار كه‌س و 94،000 كه‌س له‌وانه به ته‌نها له ئه‌ندەنوسیا گیانیان له دەستداوە..