ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بارانێكی زۆر له چه‌ند به‌شێكی سیریلانكا باریوە و بۆته هۆی ئه‌وەی لافاو له‌و كامپانه‌دا هه‌ڵبستێت كه سه‌دەها هه‌زار كه‌سی تیادایه و به‌هۆی كارەساتی سونامی هه‌فته‌ی ڕابوردووەوە بێ ماڵ و لانه بوون.
كاربه‌دەستانی حكومه‌ت دەڵێن ئه‌م لافاوە نوێیه مه‌ترسی بڵاوبونه‌وەی نه‌خۆشیه‌كانی ئاوی زیاد كردووە. هه‌روەها دەڵێن هه‌ڵمه‌ته ته‌نگه‌تاوییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوەن تاوەكو ئاوی خواردنه‌وە بۆ خه‌ڵكه‌كه دابین بكرێت.
له هه‌مان كاتدا، فڕۆكه نێونه‌ته‌وەییه‌کان به به‌ردەوامی یارمه‌تی بۆ ناو ووڵاته‌كه دەنێرن.
تیمێكی شارەزای ما‌رینزی ئه‌مه‌ریكیش ئێستاكه له كه‌نارەكانی باشوری شاری گاڵێ یه تاوەكو ڕادەی وێرانكارییه‌كه بخه‌مڵێنێت. ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وەی مارینزەكان به‌خۆیان و ئامڕازە قورسه‌كانیانه‌وە بۆ ناوچه‌كه بگوێزرێنه‌وە بۆ مه‌به‌ستی ئه‌وەی یارمه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاوەدانكردنه‌وە بدەن.
باوەڕدەكرێت، ژمارەی قوربانیه‌كان له سیریلانكا له 30،000 كه‌س تێپه‌ڕ بووبێت.