له‌شكری ئیسرائیلی به تانك و زرێ پۆشه‌وە هێرشیان كردۆته سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی ناوچه‌ی باكوری غه‌ززە و له ئه‌نجامدا حه‌وت لاوی فه‌له‌ستینی كوژراوە و شه‌شی تریان لێ بریندار بووە.
كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌له‌ستینیش گوتویانه قوربانیه‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان 11 بۆ 17 ساڵ بووە. شایه‌تحاڵی ڕووداوەكه‌ش دەڵێن لاوەكان له كێڵگه‌یه‌كی چیلك دا كاریان دەكرد كاتێك به تانك و زرێپۆش هێرشیان كراوەته سه‌ر.
له‌شكری ئیسرائیلی دەڵێت ئامانجی هێرشه‌كه‌یان ئه‌و چه‌كدارانه بووە كه چه‌ند هاوەنێكیان بۆ نیشته‌جێیه‌كی جوله‌كه‌كانی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه ناردووە. هه‌ر هه‌مان له‌شكر دەڵێت وا دەردەكه‌وێت زۆربه‌ی قوربانیه‌كان سه‌ر به گروپی چه‌كدارانی حه‌ماس بووبن.
له لایه‌كی ترەوە له غه‌ززە، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود عه‌باس گوتویه‌تی ئه‌و قوربانیانه به دەستی دوژمنانی زایۆنیست شه‌هید كراون. ئه‌مه‌ش ڕاگه‌یاندنێكی توند و چاوەڕوان نه‌كراو بوو كه له به‌ڕێز عه‌باسی نه‌رمڕێ بیبسترێت.