خواردەمه‌نی و كه‌لوپه‌لی پێویست دەگاته دەیان هه‌زار ڕزگاربووی كارەساتی سونامی باشوری ئاسیا، به‌ڵام نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان هۆشداری بارودۆخی ئه‌ندەنوسیا دەكات كه به ڕادەیه‌كی زۆر گه‌ورە زیانی پێگه‌یشتووە.
ڕێكخه‌ری كاروبارە خزمه‌تگوزارییه‌كانی ن.ی جان ئیگلاند له ماوەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی ژمارەی قوربانیه‌كان له ناوچه‌ی ئاچێ و دورگه‌ی سوماترا هه‌ر به‌رەو زیادی دەڕوات.
ئه‌ندەنوسیا تاوەكو ئێستا ناسنامه‌ی 94،000 هه‌زار كه‌سی ڕاگه‌یاندووە و به‌م شێوەیه ژمارەی قوربانیه‌كان گه‌یشتۆته 145،000.
به‌ڕێز ئیگلاند گوتویه‌تی هه‌لیكۆپته‌رە له‌شكرییه‌كانی چه‌ندین ووڵاتی جودا، خواردمه‌نی و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سیریلانكا و مێڵدڤێس و ئه‌ندەنوسیا هه‌ڵدەد‌ەن كه زیانیان پێگ‌یشتووە و هێشتا ناتوانرێت هاتوچۆیان بۆ بكرێت.
هه‌لیكۆپته‌رەكانی هێزی دەریایی ئه‌مه‌ریكاش ژمارەیه‌ك له ڕزگاربوەكانی ئه‌ندەنوسیای هه‌ڵگرتوەو بۆ بنكه‌كانی فریاكه‌وتنی گواستونه‌ته‌وە.
كاربه‌دەستانی فریاكه‌وتن دەڵێن نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له ئاسیا و ئه‌فه‌ریكا پێویستیان به خواردەمه‌نی هه‌یه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سیش بێ ماڵ و لانه‌ن و شارەكانیان به ته‌واوەتی نه‌ماوە.
به‌ڕێز جان باسی له‌وەش كرد كه یارمه‌تیه‌كانی ووڵاتانی جیهانی ئه‌مه‌ندە زۆر بووە و ته‌نانه‌ت یارمه‌تیان له ووڵاتانی هه‌ژاریشه‌وە پێگه‌یشتووە.