ڕووداوێکی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیل له نزیك بنكه‌ی سه‌رەكی پارتی سیاسی سه‌رۆك وەزیر ئه‌یاد عه‌للاوی له به‌غداد... بووە هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وە سێ كه‌س كه دوانیان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون. زیاتر له 20 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووە.
له باكوری به‌غداش، دەسه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكی دەڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وەیه‌كی تری ئۆتۆمبیله‌وە له به‌ردەم خاڵێكی پشكنینی له‌شكری ئه‌مه‌ریكیدا له به‌له‌د، چوار گاردی نیشتمانی عێراقی كوژراوە و 14 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووە.
كاربه‌دەستان دەڵێن ته‌قینه‌وەكه‌ی به‌غدا له خاڵێكی پشكنینی ئاسایشی ئه‌و شه‌قامه‌دا ڕوویداوە كه به‌رە و پارتی وفاقی نیشتمانی عێراقی دەڕۆیشت. له چه‌ند سه‌عاتێك دوای ڕوودانی ئه‌و ته‌قینه‌وەی، ته‌قینه‌وەیه‌كی تریش له نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ڕوویدا، به‌ڵام هیچ جۆرە قوربانیه‌ك له‌و ڕووداوە نه‌كه‌وتۆته‌وە.
له تكریتیش، شه‌ش پاسه‌وانی نیشتمانی عێراق به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌ر شه‌قام چێنراو كوژراوە و دوو ئه‌فسه‌ری عێراقی تریش بریندار بووە. كاربه‌دەستان دەڵێن له موسڵ ته‌رمێكی پۆلیسی عێراقیان دۆزیوەته‌وە.
كاربه‌دەستانی ئاسایش دەڵێن ئه‌وان پێشبینی دەكه‌ن به نزیك بوونه‌وە له سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌ك، هێرشی یاخیبوان به‌رەو زیادی بڕوات.