فه‌له‌ستینیه‌كان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا به‌رەو سندوقی دەنگدانه‌كان به‌ڕێكه‌وتن بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه گشتییه‌كاندا. ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی له‌و جۆرە دەچێت كه له ماوەی 28 ساڵدا ئه‌نجام بدرێت.
وا دەردەكه‌وێت ژمارەیه‌كی زۆر له دانیشتوانی 26 گه‌ڕەكی كه‌ناری خۆرئاوا دەنگیان دابێت و له‌وێ نزیكه‌ی 1000 كاندید خۆی هه‌ڵبژاردووە بۆ پێشبڕكێ له‌سه‌ر 300 كورسی ئه‌نجومه‌ن جوداكانی ناوخۆ.
شایانی باسه، بۆ دواجار له مێژووی هه‌رێمی فه‌له‌ستینیدا هه‌ڵبژاردنی له‌م شێوەیه له ساڵی 1976دا به‌ڕێوەچوو.
ئه‌م دەنگدانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش، دەستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نۆی مانگی یه‌كی داهاتووە كه تیادا سه‌رۆكی دەسه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی هه‌ڵدەبژێرێت. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ دامه‌زراندی دەوڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی.
ئه‌حمه‌د قورەیه‌عی سه‌رۆك وەزیری فه‌له‌ستینی گوتی" ئه‌م دەنگدانه سه‌رەتای هه‌ڵبژادنه دیموكراتیه‌كانی ووڵاته‌كه‌مانه."