وەزیری دەرەوەی عێراقی هوشیار زێباری سه‌ردانی چین دەكات به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوەندی نێوان هه‌ردوو ووڵات و باسكردن له پرۆسه‌ی ئاوەدانكردنه‌وەی عێراق.
له هه‌مان كاتدا، چین میوانداری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلی هیوگۆ خافێز دەكات و پێشبینی دەكرێت هه‌ردوو ڕێبه‌ری ووڵات ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ووزە ئیمزا بكه‌ن.
له ماوەی ئه‌م سه‌ردانه چوار ڕۆژییه‌ی وەزیری دەرەوەی عێراقیدا، هوشیار زێباری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیری چینی وێن ژیاباۆ و وەزیری دەرەوە لی ژاۆخینگ كۆدەبێته‌وە.
چین ڕەخنه‌ی له داگیركردنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق دەگرت، به‌ڵام زۆر به خێرایی په‌یوەندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی كاتی عێراقیدا دامه‌زراندەوە.
جێی باسه، بێیژینگ له مانگی حه‌وتی ڕابوردودا باڵیۆزی ووڵاته‌كه‌ی له به‌غدا كردەوە. هه‌روەها له ماوەی ئه‌مساڵدا، بازرگانی نێوان هه‌ردوو ووڵات گه‌یشتۆته 400 ملیۆن دۆلار. بۆ یارمه‌تیدان له به‌ڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیشدا، چین ئامادەیه بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكات.