سه‌رۆك بوش هۆشداری ئێران و سوریای كردووە سه‌بارەت به دەست تێوەردانیان له كاروباری عێراق.
سه‌رۆك گوتی له به‌رژەوەندی هیچ له‌و دوو ووڵاته‌دا نیه كه دەست بخه‌نه كاروباری دراوسێكانیانه‌وە. به‌ڕێز بوش له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌و پێشبینی دەكات كه ئێران سوریا پێكه‌وە له‌گه‌ڵ دەسه‌ڵاتدارانی عێراقیدا كاربكه‌ن بۆ توندكردنی ئاسایشی سه‌ر سنور و ڕاگرتنی دەربازبوونی خه‌ڵكی به شێوەیه‌كی نا یاسایی و ناردنی پارە بۆ تیرۆرستانی ناو عێراق.
سه‌رۆك له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له كۆشكی سپی ئه‌م تێبینیانه‌یدا پاش ئه‌و‌ەی وەزیری به‌رگری كاتی عێراقی ڕایگه‌یاندبوو كه ئێران یه‌كه‌م دوژمنی سه‌رەكی ووڵاته‌كه‌یانه. حازم ئه‌لشه‌علان ئێران و سوریاشی تاوانبار كرد به‌وەی یارمه‌تی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی تیرۆرست و پیاوانی سه‌دام حوسه‌ین له عێراقدا دەدەن.
ئێران و سوریاش نكۆڵیان له‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق كرد كه دەڵێن پشتگیری له یاخیبوان دەكه‌ن.