به‌ربژاری ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا، ڤیكتۆر یۆشینكۆ، ده‌ڵێت وولاته‌كه‌ی به قۆناغێكی گۆرانكاری تێپه‌ر ده‌بێت وه‌كو هه‌لوه‌شانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و رووخانی دیواری به‌رلین. به‌رێز یۆشینكۆ ووتی هێچ كه‌سێك له ئۆكرانیا و له ماوه‌ی سه‌د سالی رابردوو خۆپیشاندانی وا گه وره‌و ئاشتیانه‌ی نه‌بینیوه كه مانگی رابردوو له كیڤ كرا. به‌رێز یۆشینكۆ ده‌لێت ئۆكرانیا ئێستا وولاتێكی جیاوازه هه‌ر له‌و كاته‌ی كه دادگای بڵندی وولات رازی بوو ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی رۆژی بیست و یه‌كی مانگی یازده به راست نه‌زانێت و بریاری دووباره ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌كانی دا.