كۆماندەری سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوەچوونی كارەكانی هێزی ئاسایشی عێراقی نیشانداوە كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوە ڕاهێنراوە.
ژەنه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زەید دەڵێت هێزەكانی عێراقی به ڕادەی پێویست هۆشدار و تێگه‌یشتوو نین تاوەكو ئاسایش بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی 30 مانگی یه‌كی داهاتوو دابین بكه‌ن.
هه‌روەها گوتی چه‌كدارە بیانیه‌كان و ئه‌ندامانی پارتی به‌عسی قه‌دەغه‌كراو له شاری موسڵی باكوری عێراقیش هاوكاری یه‌كتری دەكه‌ن و هێرش دەكه‌نه سه‌ر هێزەكانی پۆلیس.
ئه‌بی زەید له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌مریكا دەتوانێت بیر له ڕێكخستنه‌وەی و دابه‌شكردنه‌وەی هێزەكانی بكات كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وەی ژمارەی سه‌ربازەكانی له‌عێراق.
جێی باسه، ژەنه‌ڕ‌ڵ جۆن ئه‌بی زەید ئه‌م تێبینیانه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی بلومبێرگ و واشنتۆن پۆست داوە.