Accessibility links

له ئه‌‌نجامی هێرشی خراپكاران له عیراق به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه بیست كه‌‌س ده‌‌كوژرێن - 2004-12-05


كاربه‌‌ده‌‌ستانی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی له عیراق ده‌‌ڵێن له ئه‌‌نجامی هێرشی خراپكاران ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه له باكووری به‌‌غدا به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه بیست عیراقی كوژران. كاربه‌‌ده‌‌ستان ده‌‌ڵێن ژماره‌‌یه‌‌ك چه‌‌كدار ته‌‌قه‌‌یان له دوو ئۆتۆبیسی هاوولاتیانی عیراقیان كردووه كه بۆ بنگه‌‌یه‌‌كی ئه‌‌مریكی له تكریت كاریان ده‌‌كرد و حه‌‌فده كه‌‌سی سیڤلیان كوشتوه و سێزده‌‌ی تریشیان بریندار كردووه. هاوكات ئۆتۆمبیلێك له نزیك بێجی ته‌‌قیه‌‌وه و سێ پاسه‌‌وانی نیشتیمانی عیراقی كوژران، كه یه‌‌كێكیان كۆماندار بوو. كاربه‌‌ده‌‌ستانی له‌‌شكری ئه مریكی ئه‌‌مرۆ ووتیان كه وا دوو سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی له رۆژی شه‌‌ممه له شاری موسل كوژران.

XS
SM
MD
LG