سه‌رۆك بوش فه‌رماندەی كۆمیته‌ی پۆلیسی شاری نیۆرك بێرنارد كێركی بۆ پۆستی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكای هه‌ڵبژاردووە.
كاربه‌دەستان دەڵێن باوەڕدەكرێت له ڕۆژی هه‌ینیدا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوەیه‌كی ڕەسمی بڵاوبكرێته‌وە. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له لایه‌ن سیناته‌وە مۆر بكرێت ئه‌وا به‌ڕێز كێرك جێگه‌ی تۆم ریج دەگرێته‌وە كه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا.
به‌ڕێز كێرك له پاش هێرشه‌كانی یانزدەی سه‌پته‌مبه‌رەوە تیشكی خرایه سه‌ر و له ساڵی 2003 دا كارێكی كاتی پێ سپێردرا ئه‌ویش یارمه‌تیدانی دامه‌زراندنه‌وەی هێزەكانی پۆلیسی عێراقی بوو له دوای شه‌ڕدا.
له لایه‌كی تریشه‌وە به‌ڕێز جۆن دانفۆرتی باڵیۆزی ئه‌مریكی له نه‌ته‌وە یه‌كگرتووە‌کان به شێوەیه‌كی كتوپڕ وازی له پۆسته‌كه‌ی خۆی هێنا دوای ئه‌وەی ته‌نها بۆ ماوەی شه‌ش مانگه ئه‌و كارەی دەستكه‌وتووە و تا ئێستا هیچ هۆكارێكی وازهێنانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووە.