سه‌رۆك بوش بانگه‌شه‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی ڕەت كردۆته‌وە كه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌كیان كردبوو.
سه‌رۆك له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا له واشنتۆن به په‌یامنێرانی گوت كاتی ئه‌وە هاتووە ووڵاتیانی عێراقی به‌رە و سندوقی دەنگدان بڕۆن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
هه‌روەها به‌ڕێز بوش گوتیشی ئه‌و به‌و داواكارییه‌ی فه‌رماندەكانی له‌شكری ئه‌مریكی بۆ زیادكردنی قه‌بارەی هێزەكانی ئه‌مریكا له 138 هه‌زارەوە بۆ 150 هه‌زار سه‌رباز سه‌رفراز بووە و ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ به‌رەوپێشبردنی بارودۆخی ئاسایشی ووڵات.
له كاتێكدا كه توند و تیژی له چه‌ند به‌شێكی ووڵاته‌كه‌دا به‌ردەوامه، سیاسه‌تمه‌دارانی موسوڵمانی سوننه‌ی عێراقی بۆ جارێكی دیكه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان له كردووە.