سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆن دەڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخی ناوچه‌كه هه‌روا به ئارامی بمێنێته‌وە ئه‌وا یه‌ك لایه‌نانه دەست به هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارە فه‌له‌ستینیه‌كان ناكه‌ین.
به‌ڕێز شارۆن ئه‌م به‌ڵێنه‌یدا دوای ئه‌وەی بۆ ماوەیه‌ك دەبێت بارودۆخی نێوان هه‌ردوولای فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی ئارام بۆته‌وە و ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له دوای مردنی یاسر عه‌رەفاته‌وە.
سه‌رۆك وەزیر ئاریاڵ شارۆن له ته‌لئه‌ڤیڤ بۆ په‌یامنێران قسه‌یكردوو گوتی ئێمه هێرش ناكه‌ینه سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زانیاریمان پێبگات دەربارەی ئه‌وەی ئه‌وان پیلان بۆ هێرشكردن دادەنێن ئه‌وا ئێمه بێ دەسه‌ڵاتانه ڕاناوەستین.
ئاریاڵ شارۆن ئاماژەشی به‌وەدا كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئامادەیه یارمه‌تی ڕێبه‌رایه‌تی نوێی فه‌له‌ستینی بدات به تایبه‌تی له سازدانی هه‌ڵبژاردنی نۆی مانگی یه‌كی داهاتوودا. هه‌روەهاش گوتی پێویسته ڕێبه‌رایه‌تی دەسه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی له دژی تیرۆر ڕابوەستێت و ژێرخانیان هه‌ڵبوەشێنێت.
جێی باسه، به‌ڕێزان ئاریاڵ شارۆن و مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینی بانگه‌شه‌ی دەستپێكردنه‌وەی ووت‌وێژی ئاشتیخوازانه‌یان كردووە و لایه‌نی ئیسرائیلی به هه‌نگاوێكی پۆزتڤانه‌ی دادەنێت.