ئه‌مڕو پێنج شه‌ممه، یاخیبوان له عێراق ژمارەیه‌ك گولله هاوەنیان بۆ ناوەندی به‌غدا هه‌ڵداوە و له ئه‌نجامدا یه‌ك كه‌س كوژراوە و ژمارەیه‌كی تریش بریندار بووە.
پۆلیس دەڵێت هه‌ندێك له‌و هاوەنانه كه‌وتۆته ناوچه‌ی سه‌وزەوە كه ئۆفیس و ماڵی كاربه‌دەستانی حكومه‌تی عێراقی و باڵیۆزخانه بیانیه‌كانی لێیه.
له هه‌فته‌ی ڕابوردوشدا، له ئه‌نجام هێرشێك به هاوەن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، چوار كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی به‌ریتانی كوژرا.
له هه‌مان كاتدا، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی پلانی داناوە بۆ زیادكردنی ژمارەی سه‌ربازەكانیان له عێراق به شێوەیه‌كی كاتی تاوەكو بارودۆخی ئاسایشی ووڵات به‌رەو پێشه‌وە ببرێت.