غازی ئه‌لیاوەری سه‌رۆكی كاتی عێراق پشتیوانی دەكات له‌وەی كه هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڕێز ئه‌لیاوەر موسوڵمانێكی سوننیه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی ئه‌ركێكی یاسایی و ئه‌خلاقیه كه‌وا هه‌ڵبژاردن له كاتی دەست نیشانكراوی خۆیدا واتا له 30 مانگی یه‌كی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت.
له هه‌فته‌ی ڕابوردودا، هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانی سونی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بۆ ماوەی شه‌ش مانگ كرد تاوەكو بارودۆخی ئاسایشی ووڵات ئارام دەبێت. ئه‌مه له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵێك له مه‌لای سوننیه‌كان بانگه‌شه‌ی به‌شدارینه‌كردن و قه‌دەغه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردبوو.
له هه‌مان كاتدا و له باكوری عێراق ڕێبه‌رانی كورد دەڵێن ئه‌وان ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وەی كه به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
هه‌ردوو پارتی سه‌رەكی كوردی له عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی، هێزی سیاسی خۆیانیان یه‌كخستووە تاوەكو یه‌كگرتووانه به‌ربژارەكانیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاندید بكه‌ن.