له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق دەڵێت هێزەكانی هاوپه‌یمان له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ دەستگیركردنی یاخیبوان به‌ردەوامن و له ماوەی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جودادا نزیكه‌ی 30 كه‌سیان لێ‌گرتوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری ئهمهریكیدا ڕاگه‌یه‌ندراوە كه‌وا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، مارینزە ئه‌مه‌ریكیه‌كان و سه‌ربازە عێراقیه‌كان له پارێزگای بابل نزیكه‌ی 15 گومانلێكراویان دەستگیركردووە.
له رۆژی سێشه‌ممه‌شدا، سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان پاش ڕوودانی زنجیرەیه‌ك هێرش له شاری موسڵی باكوری عێراق، هه‌ڵمه‌ته‌كانی پشكنین و گه‌ڕان به شوێن سه‌رهه‌ڵداوانیان دەستپێكرد و نزیكه‌ی 17 گومانلێكراویان گرتووە.