كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن بڕیارە سه‌رۆك وەزیر ئه‌یاد عه‌للاوی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بگاته ووڵاتی ئوردون تاوەكو له هه‌فته‌ی داهاتودا له‌گه‌ڵ عێراقیه‌كانی دەرەوەی ووڵات كۆببێته‌وە وەك به‌شێك له ووتوێژكردن سه‌بارەت به داهاتووی ووڵات.
كاربه‌دەستانیش ڕازی نه‌بوون به‌وەی كه ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بێنن كه له كۆبونه‌وەكه‌دا به‌شدار دەبن. به‌ڵام ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان دەڵێن پێشبینی دەكرێت سه‌رۆك وەزیر ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی به‌عسی ڕووخاوی عێراقدا بكات كه زۆربه‌یان ئێستاكه له ئوردوندا دەژین.
ئه‌و كۆبونه‌وەیه به‌شێك دەبێت له هه‌وڵه‌كان بۆ په‌یوەندیكردن به گروپه عێراقیه جوداكان و هاندانیان بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌كی داهاتودا.