له‌شكه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێ مه‌رینزه‌كان نیوه‌ی ماڵه‌كانی شاری فه‌لوجه‌ی عێراقیان له چه‌كه‌كان پاك كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێرشێك به مه‌به‌ستی سه‌ركوت كردنی یاخیبوانی شار به‌ڕێوه چوو.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ده‌ڵین مارینزه‌كان هه‌ر ماڵێكی فه‌لوجه ده‌پشكنن بۆ ئه‌وه‌ی یاخی بوان له بنكه‌ی سه‌ره‌كییان و له شوێنی چه‌كه‌كانیان بێ به‌ش بكه‌ن و سه‌ر له نوێ شاره‌كه سازده‌نه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه بچن كه بۆ مانگی یه‌كی ساڵی نوێ دیاری كراون.
ووته‌بێژێكی مه‌رینزی ئه‌مریكی له ماوه‌ی كرداره‌كانی پاك كردنه‌وه‌دا دووكه‌سییان لێ كوژراوه. له كاتێكدا رۆژی پێنج شه‌ممه چوونه ماڵێك، یاخی بووان چه‌ند ناروكیان بۆ فرێدان. ئه‌و ووته‌بێژه ده‌ڵێ سێ یاخی بوو له ئه‌و لێكدانه‌كه‌دا كوژراون.