سه‌ربازە ئه‌مریكی و به‌ریتانی و عێراقیه‌كان به‌ردەوامن له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا بۆ ڕەگ و ڕیشه دەرهێنانی یاخیبوان له باشوری به‌غدا. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه به ئامانجی ڕێگه خۆشكردنه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوو.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وە به به‌شداری پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی و عێراقی به پشتیوانی هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی له شارۆچكه‌كانی باشوری به‌غدا دەستیپێكرد. كاربه‌دەستێكی باڵای عێراقی له وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت دەیان كه‌س له سه‌رهه‌ڵداوانی ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی مه‌رگ دەستگیركراوە و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ردەوام دەبێت.
سه‌ربازەكان ماڵ به ماڵ دەگه‌ڕێن و هه‌وڵی دۆزینه‌وەی یاخیبوان دەدەن پێش ئه‌وەی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 30 ی مانگی یه‌كی داهاتودا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
باوەڕدەكرێت به‌شی زۆری سه‌رهه‌ڵداوان له فه‌للوجه ڕایان كردبێت پێش ئه‌وەی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و شارە دەستپێبكات.