ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆنگرەیه‌كی دوو ڕۆژی نێونه‌ته‌وەیی تایبه‌ت به عێراق له هاوینه‌هه‌واری شه‌رەم ئه‌لشێخی سه‌ر دەریای سوور له میسر به‌ڕێوە دەچێت.
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و شه‌ش ووڵاته‌كانی دراوسێی و میسر پێشبینی دەكه‌ن تیشك بخه‌نه سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكانیان و ڕێگه له تیرۆرستان بگرن بێنه ناو عێراقه‌وە.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، نۆ حكومه‌تی عه‌رەبی و كاربه‌دەستانی باڵای ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان و یه‌كێتی ئه‌وروپی به‌شداری كۆبونه‌وەكه دەكه‌ن كه باوەڕدەكرێت تیشك بخه‌نه سه‌ر پشتگیرییه نێونه‌ته‌وەییه‌كان بۆ عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن تیایدا كه بڕیارە له 30 مانگی یه‌كی داهاتودا به ئه‌نجام بدرێت.
له ماوەی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا، كاتێكی دیاریكراو بۆ كشانه‌وەی سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان له عێراق دانانریت كه پێشتر حكومه‌ته عه‌رەبیه‌كان داخوازییان كردبوو.