به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی World Vision ی ئوستورالی Tim Costello گوتی بارودۆخی عێراق زۆر جێگای مه‌ترسییه بۆ ستافهكانی ڕێكخراوه‌كه ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه. و گوتی ئه‌و كاره‌ی كه ڕێكخراوه‌كه له عێراق ئه‌نجامی ده‌دات ده‌درێته ده‌ست كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی. به‌ڕێز Costello گوتی ئه‌و ئاژانسه به‌ر له كوشتنی ئه‌م دواییانه‌ی مارگرێت حه‌سه‌ن كه كارمه‌ندێكی فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی بوو بریاری دا عێراق به‌جێ بهێڵێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی World Vision له عێراق محه‌مه‌د هوشیار له كۆتای مانگی 9 دا له شاری موسڵ ی باكوری عێراق كوژرا.