بابه‌تی ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، باسكردنی ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی بوو له عێراق كه له لایه‌ن سه‌رۆك وەزیری ووڵات به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌للاوییه‌وە دەرچوو. هه‌روەهاش باس له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ووڵات و پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیش كرا.
به‌ڵام به داخه‌وە نه‌توانرا میوانی به‌رنامه به‌ڕێز ئه‌حمه‌د به‌رواری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان- ئیدارەی سلێمانی له ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆن وەربگیرێت.
میوانداری به‌رنامه هاوكار دەخیل شه‌ممۆ بۆ ووتوێژكردن له‌م بارەیه‌وە په‌یوەندی به په‌یامنێرانی به‌شی كوردییه‌وە كرد تاوەكو له دوایترین ڕووداوەكانی ووڵات و بارودۆخی ئاسایش ئاگادارمان بكه‌نه‌وە.