ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی گێرهارد شرۆیدەر دەڵێت ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەبێت گوێ له هاوپه‌یمانه‌كانی بگرێت تاوەكو بتوانێت ڕوبه‌ڕووی كێشه‌كانی عێراق ببێته‌وە.
به‌ڕێز شرۆیدەر له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی هه‌فتانه‌ی ئه‌ڵمانیدا گوتویه‌تی به دڵنیایه‌وە ئه‌مریكا دەتوانێت شه‌ڕەكه به ته‌نیا بباته‌وە، به‌ڵام ناتوانێت ئاشتی به ته‌نیا سه‌قامگیر بكات.
به‌ڕێز شرۆیدەر له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی هه‌روەك دەرئه‌نجامێكیش دەبێت ئه‌مریكا ڕاوێژ به هاوكارەكانی بكات و زیاترێكیش له جاران.
جێی باسه، به‌ڕێز شرۆیدەر له دژی داگیركردنه‌كه‌ی ساڵی ڕابوردوی ئه‌مریكا بوو بۆ عێراق و ڕازی نه‌بووە به ناردنی سه‌ربازی ئه‌ڵمانی بۆ عێراق. له لایه‌كی تریشه‌وە، بۆ مه‌به‌ستی چاكردنه‌وەی په‌یوەندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتۆندا، ئه‌ڵمانیا یارمه‌تی ڕاهێنان پێكردنی سه‌رباز و ئه‌فسه‌رە عێراقیه‌كان له دەرەوەی ووڵاتدا دەدات.