توند و تیژییه‌كان له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی سووننیدا به‌ردەوامه.
له ڕومادی كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه دەڵێن پێكدادانی نێوان چه‌كداران و سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆته هۆی كوشتنی 9 كه‌س و بریندار بوونی 15 كه‌س.
له فه‌للوجه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر ئه‌و یاخیبوانه‌ی كه هێشتا له چه‌ند به‌شێكی شارەكه‌دا ماونه‌ته‌وە.
له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكیش له شاری به‌یجی له نزیك كاروانێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكیدا، نزیكه‌ی 14 كه‌س كوژراوە و زیاتر له 12 كه‌سیش بریندار بووە كه سیانیان سه‌ربازی ئه‌مریكیه.
له لایه‌كی ترەوە، سه‌ربازە به‌ریتانیه‌كان له باشوری به‌غدا بونه‌ته نیشانه‌ی دوو هێرشی بۆمب ته‌قینه‌وە. له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌دا، یه‌ك سه‌رباز بریندار بووە. هه‌روەها دوو شۆفێری تورك له‌سه‌ر ڕێگای نێوان به‌له‌د و سامه‌را به كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وە.