ئه‌م ووتارە بیروباوەڕی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكایه:
هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق هێرشیان كردۆته سه‌ر تیرۆرستان و یاخیبوانی شاری فه‌للوجه.
كۆماندەری باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق، ژەنه‌ڕال جۆرج كه‌یسی گوتویه‌تی نزیكه‌ی دە هه‌نزار بۆ پانزدە هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ ژمارەیه‌كی كه‌م له هێزی عێراقی به‌شداری ئه‌و هێرشه‌یان كردووە و ناوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش ئه‌لفه‌جر بووە واتا به‌ڕەبه‌یان.
هه‌ر له پاش ماوەیه‌كی كورتیش له دەستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌جر، ژەنه‌ڕاڵی عێراقی عه‌بدولقادر جاسم گوتی ئه‌و هێرشه به‌رەبه‌یانی هێرشێكی نوێ بوو بۆ فه‌للوجه و بۆ عێراقیش و دەڵێت خه‌ڵكی باشی فه‌للوجه فڕێنه‌ر و پیاوكوژ و گروپی چه‌كدار نین به‌ڵكو عێراقین و هه‌روەكو هه‌موو عێراقیه‌كی تر ئازادیخواز و ئاشتیخوازن.
ژەنه‌ڕاڵ قادر له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی چالاكیه سیڤیڵیه‌كانیش هه‌ر دوا به دوای ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییه‌كانی فه‌للوجه دەستپێدەكاته‌وە، وەك گه‌ڕانه‌وبی ووزەی كارەباو ئاو و خستنه‌وە گه‌ڕی چالاكیه‌كانی پاكسازی و سیسته‌می ئاوەڕۆی شارەكه.
ژەنه‌ڕاڵ تۆماس مێتزی كۆماندەری هێزی فرە نه‌ته‌وەییه‌كانیش له عێراق دەڵین ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به یاخیبوان له فه‌للوجه و شارەكانی تری عێراق یارمه‌تی حكومه‌تی كاتی عێراقی دەدات بۆ ئه‌وەی دڵنیا بێت له‌وەی كه بۆ دە‌نگدان دەتوانن خۆیان ناونوس بكه‌ن وەك به‌شێك له ئامادەكارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كه بڕیارە له سه‌رەتای ساڵی دهاتوودا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
ژەنه‌ڕاڵ مێتز دەڵێت" به ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش دەبێت ئێمه به خێرایی پرۆسه‌ی ناونوسینه‌كان دەست پێ بكه‌ین كه له ناوچه‌كانی تری وولات به شێوەیه‌كی باش به‌رێوە دەچێت. من باوەڕدەكه‌م بواری ته‌واوبونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان هه‌یه و دەتوانین دەسه‌ڵاتی حكومه‌ت و ئاسایشیش بگه‌ڕێنینه‌وە بۆ فه‌للوجه تاوەكو یارمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه بدەین خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ناونوس بكه‌ن و ئامادە بكه‌ن."
ژەنه‌ڕاڵ مێتز گوتیشی ئه‌و هێشتا هه‌ر دڵنیایه له‌وەی عێراق بۆ كاتی دیاریكراوی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئامادە دەبێت.