كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق دەڵێن هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق دەستیان كردووە به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له دژی یاخیبوانی شاری موسڵ.
قسه‌كه‌رێكی له‌شكری به ناوی ئه‌نجێلا باومان به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندووە كه‌وا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سێهه‌م گه‌ورەترین شاری عێراقدا سه‌دەها سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی به‌رەو پێشه‌وە دەڕۆن تاوەكو كۆنتڕۆلی بنكه‌كانی پۆلیسی شارەكه بكه‌ن كه له ماوەی ڕۆژانی ڕابوردودا زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووە.
توندترین و گه‌ورەترین شه‌ڕیش له عێراقدا له فهللوجهوە به‌رەو موسڵ و ناوچه‌كانی تر گوێزراوەتهوە.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت پێنج پردی سه‌ر ڕووباری دیجله‌یان له شارەكه‌دا داخستووە و هه‌روەها هاتۆچۆشیان له چواری پاش نیوەڕۆوە تاوەكو شه‌شی به‌یانی قه‌دەغه كردووە.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، كاربه‌دەستانی هێزی دەریایی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێن هێزەكانی هاوپه‌یمان پاش هه‌فته‌یه‌كی پڕ له پێكدادان بۆ له‌ناو بردنی یاخیبوان و چه‌كداران، ئێستاكه دەتوانن به ناو فه‌للوجه‌دا تێپه‌ڕن و سه‌رباری ئه‌وەش هێشتا چه‌ند گروپێكی كه‌می چه‌كداری له شارەكه‌دا ماوە.
له لایه‌كی ترەوە، كاربه‌دەستان دەڵێن سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له ناوەڕاستی عێراق و له نزیك شارۆچكه‌ی به‌له‌د له لایه‌ن یاخیبوانه‌وە كوژراوە.