سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت چه‌ند مانگێك ماوه بۆ ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ هه‌وڵه‌كانی كۆتایی هێنان به كێشه‌ی ئێسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا تۆنی بلێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له واشنتۆن كۆبونه‌وه بۆ ووتوێژ كردن له‌سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق و بۆ خستنه‌وه‌گڕی پرۆسه‌ی ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و سامان و هه‌یبه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكی به‌كاری دێنێ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستینی شان به شانی ئیسرائیل.
و هه‌روه‌ها گوتیش هیواداره سه‌ردانێكی ئه‌وروپا بكات به‌كاتێكی زوو پاش مه‌راسیمی گه‌ڕی دووه‌می ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی له‌مانگی یه‌ك.