سێ ئه‌ندامی خێزانی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك و‌ەزیری عێراق له به‌غدا فڕێندراون.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێت به‌یاننامه‌یه‌ك له لایه‌ن گروپی نه‌ناسراوی ئه‌نسار و ئه‌لجیهادەوە بڵاوكراوەته‌وە و دەڵێت ئه‌وان سێ كه‌سیان فڕاندووە و دەڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشه له‌شكرییه‌كانی سه‌ر فه‌للوجه ڕانه‌گیرێت و هه‌موو زیندانه عێراقیه‌كانیش ئازاد نه‌كرێت ئه‌وا له ماوەی 48 سه‌عاتدا دەیانكوژن.
پێشتریش قسه‌كه‌رێكی به‌ڕێز عه‌للاوی گوتبوی گروپێكی چه‌كدار ئامۆزایه‌كی عه‌للاوییان له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یی وخزمێكی تریاندا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له به‌غدا فڕێندراون.
له هه‌مان كاتدا به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له شارۆچكه‌ی به‌له‌دی باكوری به‌غدا، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە و یه‌كێكی تریش بریندار بووە.
له نزیك شارۆچكه‌ی به‌له‌دیش به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌ر شه‌قامه‌كان شه‌ش سه‌ربازی عێراقی كوژراوە.