دكتۆر نوری تاڵه‌بانی سه‌رۆكی دەسته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له عێراق كۆنگرەیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی به‌ست و دەڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه گرنگیه‌كی تایبه‌تیان له لای گه‌لی كوردستانه‌وە هه‌یه و ئاكامه‌كانی شێوەی په‌یوەندی هه‌رێمی كورستان به حكومه‌تی ناوەندییه‌وە دیاریدەكات.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتی باوەڕدەكرێت له سه‌رانسه‌ری عێراقدا نزیكه‌ی 13 ملیۆن عێراقی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی دەرەوەی ووڵاتیش مافی به‌شداربونیان هه‌یه و له‌م مانگه‌وە فۆرم به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش دەكرێت.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردوین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.