سه‌رۆك وەزیرانی ژاپۆنی جۆنیشیرۆ كۆیزوومی دەڵێت له‌و به‌شه‌ی عێراقدا كه بنكه‌ی سه‌ربازە ژاپۆنیه‌كانی لێیه هێشتا ناوچه‌یه‌كی ئارامه و جه‌نگی تیادا نیه سه‌رباری ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی له عێراق.
ژاپۆن نزیكه‌ی زیاتر له 500 سه‌ربازی له شاری سه‌ماوەی باشوری عێراقدا بڵاوكردۆته‌وە بۆ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان له ئاوەدانكردنه‌وەی ژێرخانی ووڵاته‌كه و دابین كردنی ئاوی پاكژ.
بۆ تۆكیۆش بوونی ئارامی له‌و ناوچه‌یه‌دا گرنگه چونكه یاسای ژاپۆنی ڕێگه به ناردنی سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌ی دەدات بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه جه‌نگی تیادا نیه.
به‌ڕێز كۆیزومی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی سه‌ماوەش ئه‌و خاسیه‌ته‌ی تێدایه ته‌نانه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له سه‌رانسه‌ری عێراقدا جگه له ناوچه‌كانی باكور كه له لایه‌ن كوردەكانه‌وە به‌ڕێوە دەچێت.