دیموكراسی سیسته‌مێكه كه تیایدا خه‌ڵكی له پرۆسه‌ی بڕیاردان و دیاریكردنی چارەنوسی خۆیدا به‌شدارە.
خه‌ڵكی عێراقیش له پرۆسه‌ی به‌رە و دیموكراسی چوونی ووڵاته‌كه‌یاندا به په‌رۆشن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بدرێت ئه‌وا بۆ یه‌كه‌مجارە له عێراقدا هه‌ڵبژاردنێكی له‌و شێوەیه به‌ڕێوە بچێت كه هه‌موو لایه‌نه جوداكانی عێراق به پارته‌كان گروپه نوژادی و ئاینیه‌كان و بێ لایه‌نه‌كانه‌وە به بێ جیاوازی تیایدا به‌شدار بن.
له‌م بارەیه‌شه‌وە گه‌لێ پرسیاری جودا سه‌رهه‌ڵئه‌دات و بۆ وەڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش هاوكار به‌ڵێن ساڵح میوانداری سیاسه‌تمه‌داری دێرین دكتۆر مه‌حمود عوسمان و ڕۆژنامه‌نوس كامه‌ران قه‌رەداغی كرد.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و به‌رنامه‌یه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.