له ڕاپۆرته سه‌رەتاییه‌كاندا ڕاگه‌یه‌ندراوە كه له ئێوارەی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، هێزی مارینز و پیادە به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان و تانك و زرێپۆشه‌وە به‌رەو باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شارەكه به‌ڕێكه‌وتوون و له‌وێ مارینزەكان و یاخیبوان له شه‌ڕیكی توندان له كاتێكدا كه چه‌ند به‌شێكی شارەكه دەسوتێت و دەنگی عه‌رەبی دێت كه داوا له یاخیبوان دەكه‌ن به‌رگری بكه‌ن.
سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا فه‌رمانی به هێزەكانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی داوە كه شاری فه‌للوجه له یاخیبوان و تیرۆرستان پاك بكه‌نه‌وە.
به‌ڕێز عه‌للاوی له به‌غدا قسه‌ی كردوو به‌ڵێنی دا به‌وەی كه له ئایندەیه‌كی نزیكدا یاسا بۆ شاری فه‌للوجه دەگه‌ڕێته‌وە و شارەكه له تیرۆرستان پاك دەكرێته‌وە. هه‌روەها هاتوچۆكردنی له فه‌للوجه قه‌دەغه كردووە و ڕێگا و بانه‌كانی نێوان فه‌للوجه و شارەكانی تری نزیك ڕومادی و تاوەكو فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وەیی به‌غدای بۆ ماوەی 48 كاتژمێر داخستووە .
به هه‌زارەها له سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكی و عێراقیه‌كانیش له دەرەوەی شارەكه كۆبونه‌ته‌وە. پێشتر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هێزەكانی هاوپه‌یمان به‌رەو خۆرئاوای شارەكه ڕۆیشتوون و كۆنتڕۆڵیان به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رەكی شارەكه و دوو پردی سه‌رەكی سه‌ر ڕووباری فورات كردووە.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت نزیكه‌ی 40 یاخیبوو له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كوژراوە و چوار كه‌سی بیانیش له فه‌للوجه دەستگیر كراوە. له له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش دوو ما‌رینزی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە له كاتێكدا كه به‌ڵدۆزەرەكه‌یان له‌سه‌ر پردێكه‌وە كه‌وتۆته ناو ڕووباری فوراته‌وە.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له شاری به‌غدای پایته‌خته‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه