بۆ ماوەیه‌كی درێژە ئه‌مه‌ریكیه‌كان گوێ له ووتارەكانی كاندیدی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەگرن و ئه‌مانیش ڕێباز و به‌رنامه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كان ڕوون دەكه‌نه‌وە و هیوای سه‌ركه‌وتن دەخوازن.
له ڕۆژی دووی مانگی یانزدە واته له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا، ئه‌مه‌ریكیه‌كان دەنگی خۆیان دەدەن و سه‌رۆكی داهاتووی ووڵاته‌كه‌یان هه‌ڵدەبژێرن، جا ئه‌و كه‌سه‌ش سه‌رۆك بوش یاخود سیناتۆر جۆن كێری دەبێت.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش سیسته‌مێكی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه كه به ئیلیكتۆڕاڵ كۆڵێج ناو دەبرێت واتا كۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌م شێوەی دە‌نگدانه‌و چۆنێتی كاركردن به‌م سیسته‌مه، هاوكار دەخیلی شه‌ممۆ میوانداری د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم شارەزای سیاسی و سه‌رۆكی ئینستیتیوتی كوردی له واشنتۆن كرد.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه، تكایه كلیكی ئه‌و فایله دەنگیه‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.