رێبه‌ری ئه‌لقاعده ئوسامه بن لادن هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێی وه‌كو یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر ده‌كات له دژی ئه‌مریكا. له تهیپێكی ڤیدیۆیی كه له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌زیره بلاوكراوه‌ته‌وه، ئوسامه بن لادن ووتی هێرشه‌كانی ساڵی دوو هه‌زار و یه‌ك بۆ 'سزادانی زۆرداریی' بوو. رێبه‌ری تۆری تیرۆرستی ووتی ئێستاش هۆكاره‌كان هه‌ر ماون بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان. بن لادن ده‌لێت بۆ ماوه‌ی بیست سال ئه‌و خه‌ونی به‌رووخاندنی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی ده‌دیت. ئه‌و ویسته‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كاتی داگیركردنی لوبنان له‌لایه‌ن ئیسرائیل له سالی هه‌زار و نۆسه‌د هه‌شتا و دوو، له‌و كاته‌ی كه ئه‌و وێنه‌ی رووخانی بالاخانهكانی به‌یروتی ده‌دیت. رێبه‌ری تیرۆرستی ووتی 'ئه مریكا رێگای دا ئیسرائیلیه‌كان تاوه‌كو لوبنان داگیر بكه ن.' ڤیدیۆكه‌ی ئه‌لقاعده له رۆژی هه‌ینی هه‌وڵه‌كانی هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای هه‌ژاند، به‌لام ده‌سه‌لاتداران ده‌ڵێن هیچ گۆرانكاریه‌ك له ئاستی هۆژداری تیرۆرزم ناكرێت. سه‌رۆك بوش و به‌ربژاری دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جۆن كێری هه‌ردووكیان ووتیان كه‌وا ئه‌وان سوڕن له‌سه‌ر راوه‌دونان و گرتنی ئۆسامه بن لادن، كه‌وا باوه‌ر ده‌كرێت خۆی له نزیك سنووری ئه‌فغانستان له پاكستان حه‌شار دابێت.