به سه‌دەها له سه‌ربازەكانی به‌ریتانیا له باشوری عێراقه‌وە به‌رەو ناوچه پڕ له توند و تیژییه‌كانی دەوروبهری به‌غدا دەگوێزرێنهوە بۆ ئه‌وەی سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئازاد بكه‌ن تاوەكو خۆیان بۆ هێرشێكی دژ به یاخیبوانی فه‌للوجه ئامادە بكه‌ن.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا زیاتر له 800 سه‌رباز له‌سه‌ر داواكاری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا گویزراوەتهوە وەك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ بهرەوپێشبردنی بارودۆخی ئاسایش له پێش سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوی عێراق هه‌روەكو پلانی بۆ دانراوە.
هه‌تاوەكو ئێستا نزیكه‌ی 68 سه‌ربازی به‌ریتانی له عێراق گیانی له دەستداوە.