Accessibility links

كارمه‌ندێكی تورك كه‌ له‌ عێراق فڕێندرا بوو، دەرباز بووە - 2004-10-22


كارمه‌ندێكی تورك كه‌ له‌ عێراق فڕێندرا بوو، دەرباز بووە. خێزانی ئه‌بدولرەحمان یلدرم دەڵیت ئه‌و له‌ هه‌فته‌ی ڕابووردوودا فڕێندرا، به‌ڵام توانی ڕابكات و ئێستاكه‌ له‌ شوێنێكی پارێزراودایه‌.

به‌ڕێز یڵدرم توانیویه‌تی ڕابكات دوای ئه‌وەی كه‌ له‌ فڕێنه‌رەكانی دەرگای ئه‌و شوێنانه‌یه‌ به‌ كراوەیی به‌ جێهێشتووە، به‌ڵام ناشزانرێت كه‌وا ئه‌و فڕێنه‌رە خۆی به‌ خۆی ڕێگه‌ی به‌ به‌ڕێز ێڵدرم داوە ڕابكات یان نا.

جێی باسه‌، ژمارەیه‌كی زۆری ئه‌و كارمه‌ندە توركانه‌ی له‌ عێراق كاردەكه‌ن فڕێنراون و تاوەكو ئێستا پێنجیان لێ كوژراوە و سه‌ر بڕاوە.

XS
SM
MD
LG