ئه‌میل له‌حودی سه‌رۆكی لوبنانی سه‌ر به سوریا سه‌رۆك وەزیرێكی نوێی بۆ ووڵاته‌كه دەستنیشان كردووە واته یه‌ك ڕۆژ پاش ئه‌وەی ڕەفیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆك وەزیر دەستی له كێشایه‌وە.
ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه، به‌ڕێز له‌حود عومه‌ر كه‌رامی سه‌رۆك وەزیری پێشووی دیاری كرد بۆ ئه‌م پۆسته، به‌ڕێز كه‌رمیش سه‌ر به سوریایه و چاودێران دەڵێن له‌وانه دەستنیشان كردنی یارمه‌تیدەر بێت بۆ دیمه‌شق له مه‌سه‌له‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وەی فشاری نێونه‌ته‌وەیی بۆ كشانه‌وەی هێزە سه‌ربازییه‌كانی له لوبنان.