ڕێكخراوی خێرخوازی نێونه‌ته‌وەیییCARE International كارەكانی له عێراق ڕاگرت پاش ئه‌وەی كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوەكه‌یان له ڕۆژی سێ‌شه‌ممه له به‌غدا فڕاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌حسین عه‌لی حه‌سه‌نی هاوسه‌ری مارگه‌ریت حه‌سه‌ن كه خۆی خه‌ڵكی عێراقه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه عه‌رەبیه‌كانه‌وە داوای له فڕێنه‌ران كردووە، ژنه‌كه‌ی ئازاد بكه‌ن و گوتی ژنه‌كه‌م كه له دایك بووی ئیرله‌ندایه بۆ ماوەی 30 ساڵه وەك كارمه‌ندێكی خێرخواز یارمه‌تی گه‌لی عێراق دەدات.
له هه‌مان كاتدا، دوو كارمه‌ندی میسری دەزگایه‌كی په‌یوەندی و گه‌یاندن كه له كۆتایی مانگی نۆدا فڕێندران، ئازاد كراون. له گۆڕانكارییه‌كی سه‌یریشدا، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ئه‌و دوو ووڵاتیه میسرییه كاریان لێكردووە گوتویانه كه‌وا گروپی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی بۆته ناوبژیكه‌ر و دانوساندەری مه‌سه‌له‌ی ئازاد كردنیان.