كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن یاخیبوان ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه موشه‌كی به هاوەنیان بۆ بنكه‌ی سه‌رەكی پاسه‌وانی نیشتمانی عێراق له ئه‌لموشاهیدەی نزیك ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدا هه‌ڵداوە.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان دەڵێن له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا چوار كه‌س كوژراوە و 80 كه‌سی دیكه بریندار بووە.
له هه‌مان كاتدا، ڕێكخراوی خێرخوازی جیهانی دەڵێت سه‌رۆكی ڕێكخراوەكه‌یان له عێراق، خانم مارگه‌ریت حه‌سان ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه له به‌غدا فڕێندراوە.
قسه‌كه‌ری ئه‌و ئاژانسه گوتویه‌تی خانم حه‌سان ماوەی زیاتر له 10 ساڵه كاری مرۆیی له عێراق دەكات.